ئەمینداری یەکگرتوو: پۆستی سەرۆک کۆمار گەورەترە لەوەی ببێتە پشکی حزبێك

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و پۆستی سەرۆک کۆمار وتی "پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە و دەبێت رای هەمووانی لەسەر بێت.

ئەمڕۆ ٢٨ی ئایار شەممە، سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و ئامانجی کۆبوونەوەکانیان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا  سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، دەبێت ئەو پۆستە نوێنەرایەتی هەموو کورد بکات نەک تەنیا حزبێک.

لەڕاگەیاندراوە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتیشی،  "پێویستە بە رێککەوتن هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئەو پۆستە رێکبکەون پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق کە پشکی کوردە گەورەترە لەوەی ببێتە پشکی حزبێك یان لایەنێك، ئەو کەسەی بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێردرێت، دەبێت هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت".



PM:02:47:28/05/2022