وەزارەتی شارەوانی دوایین وادەی بۆ لێخۆشبوونی قەرزی ئاو دیاری کرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کۆتا وادەی بۆ لێخۆشبوون لە قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار دیاری کرد و دەڵێت" کاتەکەی درێژناکرێتەوە". 

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان كە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتەكە و بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە تیادا هاتووە" دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی رێژەی (١٥%)ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی و شوێنەوار كە لەلای هاوڵاتییانە تاوەكو ٦ی ئەم مانگەیە و لەو وادەیە بەدواوە درێژناكرێـتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتییانەی قەرزی حكومەتیان لایە لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەندبن. 


PM:02:05:01/06/2022