مامۆستایەكی زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی لە بەرامبەر ژنهێنانی چوارەمی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی دەڵێت "ئەم پێكەنینەت لە چییە مامۆستا؟ دڵت بەچی خۆشە؟ بەوەی كە چەند ساڵێكی تر دەمریت و ئەم ژنە گەنجە بە بێوەژنی بەجێی دێڵی تا ساڵەھا تەنھایی بچێژێت؟ بەوەی كە یاسای ئەم ھەرێمەت خستۆتە ژێرپێت و بێ ھیچ عوزرێكی یاسایی ژنی چوارەمت ھێناوە؟".
د.چۆمان هەردی، مامۆستای زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی و چالاكوانی ناسراوی ژنان لە نووسینێكدا بەرامبەر ژنهێنانی چوارەمی عەلی باپیر، وتویەتی "ئەم پێكەنینەت لە چییە مامۆستا؟ دڵت بەچی خۆشە؟ بەوەی كە چەند ساڵێكی تر دەمریت و ئەم ژنە گەنجە بە بێوەژنی بەجێی دێڵی تا ساڵەھا تەنھایی بچێژێت؟ بەوەی كە یاسای ئەم ھەرێمەت خستۆتە ژێرپێت و بێ ھیچ عوزرێكی یاسایی ژنی چوارەمت ھێناوە؟".
هەروەها دەڵێت "بەوەی كە دینت كردۆتە ئامرازێك بۆ حەز و ئارەزووەكانی خۆت؟ بەوەی كە لەبەر یەكڕیزی ئایینی ئەو لایەنە ئێسلامییانەش كە دەزانن ناحەقی بە پێگەكەت دەكەیت، خۆیان مت كردووە و قسەناكەن؟ چ شەرمێكە مرۆڤ خۆی بە سەركردە بزانێت و نەتوانێت خۆی لە كۆیلەیی چێژ و حەز وئارەزووەكانی ئازاد بكات. شەرمەزار بن ئەو پیاوانەی كەلتوور و ئایین و یاسا بەكاردەھێنن بۆ بەرەوپێشبردنی ئمیتیاز و خۆپەرستی و فەنتازیا ناشرینەكانی خۆیان".
شەوی رابردوو هەواڵی ژنهێنانی چوارەمی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاوبووەوە و ئەوەش دەنگدانەوەی گەورەی لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.