نەوەی نوێ وەڵامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەداتەوە

رێبوار عەبدولڕەحمان ئەندام پەرلەمانی نەوەی نوێ، ڕایگەیاند "خەڵكی سلێمانی باش دەزانن بەرپرسان و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی یەكێتی چییان بەسەر شاری سلێمانیدا هێناوە"، هەروەها دەشڵێت" خەڵكی شاری سلێمانی پێویستە لە دكتۆر سەباح هەورامی بپرسن بۆچی ناچێت ئەو دەرمانانە وەربگرێت بۆچی پێیان خۆشە نەخۆشخانەكان بێدەرمانبن؟؟".

 

رێبوار عەبدولڕەحمان ئەندامی پەرلەمانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا وەڵامی دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەداتەوە دەڵێت: ئێمە لە 27/3/2022 داواكاریمان كردووە كە پێداویستیە پزیشكیەكان بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی دابینبكرێت".


ئەو  پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ لەبەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەپرسێت" كێ لە پشت ئەوەوە بووە كە نەخۆشخانەكانی سلێمانی بێ دەرمان بن؟؟".


هەروەها دەشڵیت " تەحەدای دكتۆر سەباح هەورامی دەكەم یەك نوسراومان پیشان بدات كە داوای بڕە دەرمانیان كردبێت بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی".

لەکۆتاییدا ئەو پەرلەمانتارە زانیاری لەسەر هەبوونی دەرمان و دانانی بۆ سلێمانی لە بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لە ئێستادا (230) پالێت بەشە دەرمانی خەڵكی شاری سلێمانی لە كۆگاكانی دەرمانە لە بەغداد دكتۆر سەباح هەورامی ناچیت ئەو دەرمانانە وەربگرن.

بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەتا ئێستا یەك حەپی پاراستۆڵ لە بەغداوە لەسەر داواكاری هیچ ئەندام پەرلەمانێك نەگەیشتووەتە دەست ئێمە، ئەگەر لەسەر قسەی ئەوان دەرمانێك نیردرابوو، دەست لەكاردەكێشمەوە".


 


 




PM:04:05:02/06/2022