تەندروستی سلێمانی وەڵامی نەوەی نوێ دەداتەوە


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە چەند بەڵگەیەك وەڵامی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەداتەوە لەسەر هاتنی دەرمان بۆ سلێمانی.

دوێنێ د.سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەسەر داواكاری هیچ پەرلەمانتارێكی بەغدا دەرمان بۆ پارێزگای سلێمانی نەهاتووە و ئەگەر هەر داواكارییەك هەبووبێت، ئامادەیە دەستلەكاربكێشێتەوە".

لە بەرامبەر رێبوار عەبدولڕەحمان، وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وەڵامی ئەو لێدوانەی سەباح هەورامی دایەوە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی لێكرد.

ئەمڕۆش د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە "سەبارەت بەو موزایەدە سیاسی و زانیارییە نادروستانەی چەند پەرلەمانتارێك بۆ گەرمكردن و هەرایی سۆشیاڵ میدیا بڵاویانكردۆتەوە، بە بەڵگەوە سەرلەبەری ئەو زانیارییە ناڕاستانەی خرانەڕوو لەبارەی بەشە دەرمانی پارێزگای سلێمانییەوە وەڵام دەدەینەوە".



PM:12:04:03/06/2022