گەشتیارێکی بیانی کە
لە ٦٠ کانی ئەمەنیدایە، لە سنوری چیای سەفین بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی گیانی
لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی
بەرگری شارستانی شەقلاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو هاووڵاتییە لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆی و وەرگێڕێکی
هەرێمی کوردستان سەردانی سنورەکەیان کردووە، دوای چەند کیلۆمەترێك بەپێ ڕۆیشتن دۆخی
تەندروستی تێكچووە و هەرلەو شوێنە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشهاتووە، دوای رووداوەکە تیمەکانیان لە بنکەی بەرگری
شارستانی کۆرێ بەهاوکاری تیمی فڕۆکەوانی و هێزە ئەمنیەکان تەرمی ئەو هاووڵاتییەیان
گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەقڵاوە.
بەرگری شارستانی شەقڵاوە
باسی ئەوەشیکرد، دواتر بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگای
پزیشکی دادی هەولێر کراوە.