جارێکی دیکە لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بلاسخارت کۆدەبنەوە

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بڵاویکردەوە، پێنج شەممەى داهاتوو جارێکى تر لایەنە سیاسییەکان بەبەشدارى جێنین بلاسخارت نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆدەبنەوە

ئەمڕۆشممە ٤ی حوزەیران، هێمن هەورامى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، کۆبوونەوەکە لەسەرۆکایەتى هەرێم و بەبەشدارى سەرۆکى هەرێم ئەنجام دەدرێت، بۆ تاوتوێکردنى هەڵبژاردن و خاڵە هاوبەشەکان، هەروەها وتیشى "ئەگەر ئیرادەیەکی سیاسیی هەبێت و بەپەلە یاساى هەڵبژاردن هەوابکرێتەوە و کۆمیسۆن کارا بکرێتەوە، دەکرێت لە ١ی ١٠ هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت. ئەگەر نەشتوانرا لە رووی تەکنیکییەوە لەو کاتەدا ئەنجام بدرێت، دەکرێت لە نزیکترین کاتدا پرۆسەکە بەڕێوەبچێت

ئەمەش لەکاتێکدایە، جێنین بلاسخارت کۆتایی مانگى رابردوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى هەرێم کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی هەڵبژاردن. 



AM:10:02:04/06/2022