بافڵ تاڵەبانی بڕیارێكی نوێ بۆ ئۆرگانەكانی یەكێتی دەردەكات


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "لە بارەگاكانی یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی، مەكتەب و مەڵبەندەكان سیستمێكی نوێ جێبەجێ دەكەین كە خۆی لە سوودوەرگرتن لە تیشكی خۆر و گۆڕینی بۆ وزەی كارەبا (سۆلار) دەبینێتەوە و بەچەند قۆناغێك پرۆژەكە جێبەجێ دەكرێت".

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە "بەداخەوە لە ئێستادا گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەرییە نەرێنییەكانی بە تەواوی هەستی پێدەكرێت و داهاتووی مرۆڤایەتی رووبەڕووی هەڕەشەیەكی مەترسیدار دەبێتەوە، هەر بۆیە لەروانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە، وڵات و داهاتووی نەوەكانمان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا بەڵێنمان دا تاوەكو یادێكی تری یەكێتی یەك ملیۆن نەمام لە هەرێمی كوردستان بڕوێنین و بەشێك بین لە چارەسەر نەوەك تێكدان، بە خۆشحاڵییەوە ئێستا كار لەسەر پرۆژەكە دەكرێت و هەڵمەتەكە دەستی پێكردووە".
‏‎
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت "ئەمڕۆش بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەوە و وەك ئەركێكی مرۆیی، نەتەوەیی و نیشتمانی رایدەگەیەنین كە لە بارەگاكانی یەكێتیی لە مەكتەبی سیاسی، مەكتەب و مەڵبەندەكان سیستمێكی نوێ جێبەجێ دەكەین كە خۆی لە سوودوەرگرتن لە تیشكی خۆر و گۆڕینی بۆ وزەی كارەبا (سۆلار) دەبینێتەوە و بەچەند قۆناغێك پرۆژەكە جێبەجێ دەكرێت، بەم هەنگاوەش هاوكار و پشتیوانی حكومەت و رێكخراوە دڵسۆزەكان دەبین كە كار بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان و رووبەڕووبوونەوەی ئەگەرە نەخوازراوەكان دەكەن".



PM:10:15:05/06/2022