پارتی بە فەرمی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن هاتە دەنگ


بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر كۆمسیۆن نەتوانێت لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدات، دەكرێت بۆ ماوەی چەند مانگێك دوابكەوێت.

ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە "پارتی پێداگری دەكات ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، بەڵام ڕەنگە كۆمسیۆن نەتوانێت لە كاتی خۆیدا ھەڵبژاردن بەڕێوە ببات، بۆیە ئەگەر بە ھۆكاری تەكنیكی نەتوانرێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، دەكرێت چەند مانگێك دوا بخرێت بەھۆی ئەوەی كۆمسیۆن كارا نییە و ئەگەر كارا كرا ئەوكات وادەیەك بۆ ھەڵبژاردن دیاری بكرێت.''

بڕیارە رۆژی 1ی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بەڵام تائێستا لایەنەكان لەسەر چەند بابەتێكی پەیوەست بە هەڵبژاردن رێكنەكەوتوون.



PM:10:55:05/06/2022