برێکی زۆری پارەی گەنمی جوتیاران کەیشتە هەرێم

وه‌زاره‌تى بازرگانى‌و پیشه‌سازیى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ ساڵى 2022 گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم‌و تائێستا 25هه‌زار تۆن گه‌نمیش وه‌رگیراوه‌ .

ئەمڕۆ ٦ی حوزەیران دووشەممە، وه‌زاره‌تى بازرگانى‌و پیشه‌سازیى هه‌رێم بڵاویکردەوە، پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ ساڵى 2022 گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم‌و تائێستا 25هه‌زار تۆن گه‌نمیش وه‌رگیراوه‌ كه‌ بڕى 2 ملیار دینار خراوه‌ته‌سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى بازرگانى.

هەروەها، وه‌زاره‌تى بازرگانى‌و پیشه‌سازیى هه‌رێم ئاشكرایكرد، پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لەسەرجەم سایلۆکانی کوردستان بەردەوامەو تائێستا بڕی 25 هه‌زارو 653 تۆن‌و 420 کیلۆ گەنمی جوتیارا وەرگیراوە.

باسی ئەوەشیکردووە،  سەرەڕای وەرگرتنی ئەم بڕە گەنمەی سەرەوە، لەھەمانکاتدا چەکی پارە بەبڕی دوو ملیار دینار پارەی گەنمی وەرگیراو بۆ ساڵی 2022 ھاتۆتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازیی‌و لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی دەکرێت، یەک ملیارى بۆ پارێزگای سلێمانی‌و 500 ملیۆن دیناریش بۆ ھەولێرو 500 ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دھۆک تەرخانکراوە.

ئه‌مساڵ به‌هۆى گرانى‌و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى گه‌نم له‌جیهاندا، بڕیاردراوه‌ جیاواز له‌ساڵانى ڕابردوو گه‌نم له‌جوتیاران وه‌ربگیرێت.



PM:12:33:06/06/2022