ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر گرفتى ئاوى خواردنەوەی ماڵان داوای دانیشتنێکی پەرلەمان دەکەن.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی (٣٦) ئەندامی پەرلەمانی کورستانی لەسەرە و تیادا هاتووە، داواکارین پاڵپشت بە ماددەی (٦٦) بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنێکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی (وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار) ئەنجام بدرێت، لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەبارەی كێشه‌ی ئاوی خواردن له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر، قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه‌ش بکرێت و هۆکار و چارەسەرەکان بخرێتەڕوو.
دەقی نوسراوەکە: