تەندروستى سلێمانى بڵاویکردەوە،
حاڵەتەکانی داخڵبوونی منداڵ بە هۆی توشبوونی بە سکچوون و ڕشانەوە بەردەوام لە زیاد
بووندایە.
ئەمڕۆ ٧ی حوزەیران، بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى سلێمانى، لەگەڵ
هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە و گۆڕانکاری کەش و هەوا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا
لەبەشی فریاکەوتنی خێرایی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە کۆى
داخڵبوونی (٨٩) منداڵی نەخۆش (٦٠) منداڵیان
بەهۆکاری سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەکۆتایی مانگى رابردووەوە سکچوون و ڕشانەوە لەسلێمانى
بڵاوبووەتەوە بەتایبەتى لەناو منداڵاندا و سەدان منداڵ رەوانەى نەخۆشخانە
کراون.