کارەبای سلێمانی لەبارەی پێوەری زیرەکی سنگڵ و سری فەیسی ماڵان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و باس لە ژمارەی ئەمپێرەکانی دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاگادارى هاوبەشانى کارەبا دەکاتەوە، کە لەئێستادا تواناى ئەمپێری پێوەرى زیرەکى کارەبا بەمشێوەیەیە:
- ماڵان، سنگڵ فەیس (٤٠) ئەمپێر.
- ماڵان، سرى فەیس (٦٠) ئەمپێر.
هەر لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیدا هاتووە" سەبارەت بە پێوەرى (سرى فەیسى) بازرگانى، پیشەسازیی، حکومى و کشتوکاڵى (٨٠) ئەمپێرە".