سایلۆی سەیدسادق: هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

سایلۆی سەیدسادق رایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دابەش دەکرێت". 

سایلۆی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" چەکی پارەی جوتیاران بە بڕی حەوت ملیار دینار گەیشتووە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی ئەکرێ بەسەر ئەو جوتیارانەی بۆ ساڵی (٢٠٢٢) گەنمیان ڕادەست بە سایلۆکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی کردووە.


PM:11:09:09/06/2022