خانەقین.. ژنێکی تەمەن (٢٦) ساڵ بەهۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ هەینی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە شارۆچکەی خانەقین، ژنێک بەهۆکارێکی نادیار لە ڕێگای هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوانیوەڕی ئەمڕۆ هەینی لە قەزی خانەقین سەر بە پارێزگای دیالە، ژنێکی تەمەن (٢٦) ساڵان لە ناو ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە دایکی دوو منداڵە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، تائێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزانراوە.


PM:06:08:10/06/2022