وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێن بەربوون لە هەرێم تۆمارکرا".
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ شهممه له راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد" یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربون کە گەنجێکی تەمەن (٢٧) ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکو توشبووی نەخۆشی پەتای خوێن بەربوون دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەریەکانی و کوشندەیی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا".
ئەوەشی خستەڕوو، مردنی ئهو گهنجه وەکو یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوه.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێم لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات، پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ دوربون لە توشبون بە نەخۆشی پەتای خوێن بەربوون.