گواستنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی
پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای ٦٠ ئەندام پەرلەمان وەستێندرا.
په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دانشتنێكی
تایبه‌تی له‌سه‌ر گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی شمەک ئه‌نجامدرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به ده‌نگی ٦٠
په‌رله‌مانتار بڕیار درا دانیشتنه‌كه له په‌خشی راسته‌وخۆ بوەستێندرێت و تەنها
ڕیکۆرد بکرێت.
له دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران باسی پێشنیاز
و چاره‌سه‌كردنی گرانی بازاڕیان ده‌كرد، كه په‌یوه‌سته به ژیانی خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵام
دواتر رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازێكی خسته ده‌نگدانه‌وه،
كه ئایا دانیشتنی گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخ له په‌خشی راسته‌وخۆ بگوارێته‌وه؟
په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه دا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌خشی راسته‌وخۆ
رایگه‌یاند، به ده‌نگی ٦٠ په‌رله‌مانتار بڕیار درا دانیشتنی تایبه‌ت به گرانی
بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخ له په‌خشی راسته‌وخۆ ناگوازرێته‌وه.