لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رەخساندنی ژمارەیەک هەلی کاری لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئاگادارى هاوڵاتیان دەکەینەوە کە هەڵدەستێت بە دامەزراندنى 49 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەى کە لە خوارەوە دیاریکراوە لەو فەرمانگانەی بەرامبەریان دیاریکراوە.
یهكهم: بۆدەرچوانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن، بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە ڕێکەوتى 12-6-2022 تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى 19-6-2022.
دووهم: بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن، لە ڕێکەوتى 12-6-2022 تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى 19-6-2022.
سێیهم: لەکاتی هەبونی هەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکان لە لینکەکانی سەرەوە تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07507058572 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان واتسئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ
[email protected] کێشەکە چارەسەر دەکەین.
چوارهم: ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
پێنجهم: هەر هاوڵاتیەک مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ.
شهشهم: لەکاتی دەرچونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بەپێی خاڵ، لیژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.
حهوتهم: فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بەپێی شوێنی جوگرافی:
- بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
- بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر
- بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی
- بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک