سبەینێ پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

سایلۆی سەیدسادق رایدەگەیەنێت" سبەینێ دووشەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دابەش دەکرێت". 

سایلۆی سەیدسادق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری ئەو جوتیاران دەکەین، کە ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆکەمان کردووە، سبەینێ دووشەممە سەردانمان بکەن، لەکاتی سەردانکردنەکە پارەی گەنمی ئەمساڵییان بۆ خەرج دەکرێت لە ژمارە کارتی (١) تا (٤٨).

ئەوەشی خستەڕوو، پارەی گەنمی ئەمساڵ خێراتر دابەش دەکرێت و بەجۆرێك (١٠) رۆژ دوای رادەستکردنی جوتیاران پارەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.


PM:06:51:12/06/2022