وێنە.. چەکی پارەی گەنم دەدرێتە جوتیاران

سایلۆی سەیدسادق لە ڕاگەیاندراوێکدا جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکانیان، سایلۆی سەید سادق، بەرهەمی گەنمی زیاتر لە حەوت هەزار جوتیار وەردەگرێت و چەکی پارەی گەنمی ئەمساڵ دابەشدەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سایلۆی سەیدسادق لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە کە ئەمساڵ بەرهەمی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سەیدسادق کردووە، لە ئەمڕۆدا سەردانی سایلۆکە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەی گەنمەکانیان.

 

باسی ئەوەشیکرد ئەمڕۆ دووشەممە، چەکی پارەی گەنم دەدرێت بە خاوەن کارتی ژمارە یەک تا چل و هەشت (١ بۆ ٤٨)..



AM:10:21:13/06/2022