هەلی کار بۆ دەرچوانی ئەم بڕوانامانە ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ٢٨هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە بەشەکانی وەک یاسا، ئەندازیاری، ئابوری، ئامار و ژمێریاری و ڕوپێوی رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، لەراگەیەنراوێکدا وتی، دەستەی وەبەرهێنان ٢٨ هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە چەندین پسپۆڕی جیاواز رادەگەیەنێت و ئەو کەسانەی خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان ئامادەیین دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

وتیشی " پسپۆڕییەکانیش پێکهاتون لە دەرچوانی بەشی یاسا، ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری تەلارسازی، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، ئابوری، ئامار و ژمێریاری، ڕوپێو، کارگێڕی و تایب، دەرچوی ئامادەیی، دەرچوی سەرەتایی و ناوەندی".


https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSexgm8gLviMUczzDdVPVSbXvZ_Qi9y0SgL7QDGEB91kk4euWw/viewform



AM:11:02:13/06/2022