بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ له‌دوای ئه‌وانه‌وه دێت که ئه‌و ده‌نگانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه و سه‌رکه‌وتوون بۆ په‌رله‌مان، ئەمەش له بازنه‌کاندا جیاوازه".
هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەربارەی دەسلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ له‌دوای ئه‌وانه‌وه دێت که ئه‌و ده‌نگانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه و سه‌رکه‌وتوون بۆ په‌رله‌مان، ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی له‌دوای ڕه‌وتی سه‌در دێن له‌بازنه‌کاندا جیاوازه هه‌ندێ بازنه هه‌یه سه‌ربه‌خۆکان دێنه شوێنیان و هه‌ندێک بازنه هه‌یه هاوپه‌یمانی فه‌تح و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئیتر به‌مجۆره ئه‌وانه کورسیه‌کان پڕده‌که‌نه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندی نییه به‌وه‌ی کورد بێت یان عه‌ره‌ب بێت سونه بێت یان شیعه بێت به‌پێی بازنه‌کانه".
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەوەشی خستەڕوو، سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆی نییه ئه‌و کورسیانە پڕ بکاته‌وه لێره‌دا (ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن) هه‌یه که به‌پێی یاسا دیاریکراوه، له‌هه‌ر بازنه‌یه‌ک به‌هۆی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه یان به‌هۆیه‌کی تر که سوێندی یاساییان نه‌خوارد ڕاسته‌وخۆ ئه‌و که‌سانه دێنه شوێنیان له‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌وان که‌متریان هێناوه، واته سه‌رنه‌که‌وتوون بۆ په‌رله‌مان له‌هه‌مان بازنه به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه کێیه؟ سه‌ربه‌خۆیه یان له لیستی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه یان له لیستێکی تر، هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه ده‌که‌وێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه کێن که ڕاسته‌وخۆ دێن له‌دوای کاندیده‌کانی ڕه‌وتی سه‌در دێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆیان بیانه‌وێت په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه ئه‌وا به‌ڵێ ده‌توانن، سه‌باره‌ت به کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق پێموایه ئێمه کاتێکی باشمان پێویسته بۆئه‌وه‌ی بتوانیین ئاماده‌کاری بکه‌ینه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، پێموایه که‌متر نییه له شه‌ش مانگ.
وتیشی" بۆشاییه‌کی په‌رله‌مانی دروستبووه که ئه‌م (٧٣) که‌سه به‌کۆمه‌ڵ داواکاری ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان کردووه بۆ په‌رله‌مان دوای ئه‌وه‌ی که په‌سه‌ند کرا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه ڕاسته‌وخۆ نوسراو ده‌کرێت بۆ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق".
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر دەسلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، هەر هەمان ڕۆژ محەمەد حەلبوسی لە تۆمارێکی ڤیدۆیی کە بڵاوکرایەوە دەسلەکارکێشانەوەکانی پەسەند کرد.