ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم سه‌باره‌ت به روداوه‌كه‌ی دوێنێی دادگای سلێمانی و هێرشكردنه سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئافرەت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان لهڕونكردنهوهیهكدا بڵاویكرده‌وه" دوێنێ دووشه‌ممه له‌ناو دادگای سلێمانی روداوێكی هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان رویدا، بڕیارماندا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی روداوه‌كه و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان".
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
جەختیشکردەوە، دواى ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان و ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌نجامه‌كان بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
دوێنێ دووشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆی له‌ناو دادگای سلێمانی بڵاوکرایەوە، کە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر چه‌ند ئافره‌تێك، کە ئەمەش لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.