تەندروستی سلێمانی داوای قەدەغەكردنی سەوزە دەكات


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری سكچوون و رشانەوە داوای قەدەغەی بەكارهێنانی سەوزە دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە نووسراوێكدا بۆ قایمقامیەتی سلێمانی داوایكردووە، بەمەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای سكچوون و رشانەوە، داوای قەدەغەی بەكارهێنانی سەوزە دەكەن لە چێشتخانە و شوێنە گشتی و دەستگێڕەكان تا كۆتایی هاتنی پەتاكە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە پەتای سكچوون و رشانەوە لە شاری سلێمانی زیادیكردووە و تەندروستی سلێمانیش نەخۆشخانەیەكی تایبەت بۆ تووشبووان تەرخانكردووە.



AM:11:41:16/06/2022