کەسایەتییەکی دیاری سۆشیال میدیاو هونەرمەندی میلی شێخ دلێر دوای توشبوون
بە پەتای سکچوون و ڕشانەوە کۆچی دوای کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی
حوزەیران، " شێخ دلێر" کەسایەتی ناو سۆشیال میدیا لە شاری سلێمانی بە وتەی
کەسە نزیکەکانی بەهۆی توشبوونی بە پەتای سکچوون و رشانەوەوە کۆچی دواییکردووە، لە
ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شێخ
دلێر کەسایەتییەکی قسەخۆش و گۆرانیبێژێکی میللی" شاری سلێمانی بوو، کە لەناو
هاوڵاتییاندا بە گۆرانی " دەتبەم کەفاوەکە" ناوبانگی دەرکردبوو، گەنجان
لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە دەهاتن بۆلای وێنەیان لەگەڵ دەگرت.