بەشێکی تری پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند  "بڕی ٢٣ ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دیناری دیكەی شایستە داراییەكانی جوتیاران خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم".

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاشکرایکرد،  بڕی ٢٣ ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دیناری دیكەی شایستە داراییەكانی جوتیاران خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، كە پشكی پارێزگاكان دیاریكراوە.

ئاماژە بە ئەوەكراو، پارێزگای سلێمانی (بڕی نۆ ملیار دینار ) ، پارێزگای هەولێر (بڕی حەوت ملیار و حەوت سەد و پەنجا ملیۆن دینار)، پارێزگای دهۆك بڕی ( شەش ملیار و شەش سەد ملیۆن دینار).

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە دوای تەواو بونی ڕێكارە كارگێڕی و داراییەكان بەسەر جوتیاراندا دابەش بكرێت.



PM:03:04:16/06/2022