نوێکرایەوە.. هەردوو باڵی حیزبی دیمووکراتی ئێران یەکدەگرنەوە

هەردووباڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان دوای چەندین ساڵ لەیەک دابڕان و دوورکەوتنەوە، بڕیارە بەم زوانە  جارێکی تر یەک بگرنەوە.

هەردووباڵی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەک گرتنەوەی خۆیان ڕادەگەیەنن، سەرچاوەیەکی نزیک لەو دوحیزبە بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند " کە حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرکردایەتی خالیدی عەزیزی و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەسەر کردایەتی مستەفای هیجری لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یەک گرتنەوەی خۆیان ڕادەگەیەنن.

ئەم دووحیزبە، زیاتر لە دووساڵە بەنیازی یەک گرتنەوەن لیژنەیەکیان پێک هێناوە و بەردەوام لە کۆبوونەوە دابوون لە هەولێر و کۆیە لە ئەنجامدا بڕیاری یەکگرتنەوەیان داوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمەڵەی ئێران کە حیزبێکی ئۆپۆزیسوێنەوە و سێ باڵی لێ جیابۆتەوە، ئەوانیش هەردوو باڵی عەبدوڵای موهتەدی و عومەری ئەلیخانزادە، خەریکی گفتوگۆن و لە پڕۆسەی یەکگرتنەوەدان، بەڵام هێشتا پڕۆسەکە کۆتای پێ نەهاتووە. 


PM:04:03:16/06/2022