پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم



حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ خرایە سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "بڕی ٢٣ ملیار و  ٣٥٠ ملیۆن دیناری دیكەی شایستە داراییەكانی جوتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم كە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لەو بڕە پارەیە (بۆ پارێزگای سلێمانی نۆ ملیار دینار، پارێزگای هەولێر حەوت ملیار و ٧٥٠  ملیۆن، پارێزگای دهۆك شەش ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار) دابینكراوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە دوای تەواو بوونی رێكارە كارگێڕی و داراییەكان پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەش دەكرێت.‌



PM:12:39:17/06/2022