لە ئیدارەی گەرمیان دابەشکردنی بەنزینی (٨٠٠) دیناری دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان رایدەگەیەنێت" لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی بەنزینی (٨٠٠) دیناری لە چوار بەنزینخانەی سنورەکە کراوە". 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" بەنزینی پاڵپشتیکراو لە هەردوو وێستگەی (کەیوان، خانەقین- ساڵح ئاغا) لە سنوری قەزای کەلار و میر لە سنوری قەزای کفری دابەش دەکرێت، لیتری بە (٨٠٠) دینار دەبێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە وێستگەی ئاسۆیش لە ناحیەی ڕزگاری هاوشان لەگەڵ هەرسێ وێستگەی (کەیوان، خانەقین و میر) بەنزینی (٨٠٠) دیناری دابەش دەکرێت و بۆ سەرجەم ئۆتۆمبیلەکان کراوە دەبێت. 


PM:06:01:17/06/2022