پارێزەری سۆنیا بەیتوشی زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی سۆنیا بەیتوشی  کچە مۆدێل و شاجوانی ئێران بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە میدیا کوردییەکان بڵاوکرایەوە، پارێزەرەکەی ناوبراو چەند زانیارییەکی نوێ لەسەر دۆسییەی ئەو کچە مۆدێلە دەخاتەڕوو.

 

 ئەمڕۆ هەینی ١٧ی حوزەیران، زانا نەبەز پارێزەری سۆنیا بەیتوشی کچە مۆدێل دەنگۆی دەستگیرکردنی ناوبراوی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد" تاوەکو ئێستا ماددەی دەستگیرکردنی سۆنیا بەیتوشی ئاشکرانەکراوە، بەڵام ئەوەی دەزانین لە کاتی دەستگیرکردنیدا لەسەر پەڕاوەی دەستگیرکردنەکەی نووسراوە تایبەت".

 

سەبارەت بەو دەنگۆیانەشی گوایە لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و رایگەیاند " ئەو دەنگۆیانە کە بڵاوبووەتەوە گوایە لەسەر ماددەی هۆشبەر گیراوە تاوەکو ئێستا نە دادوەری ئاسایش و نە هێزەکانی ئاسایش یەکلاییان نەکردووەتەوە".


باسی ئەوەشیکرد،  لە ئیستادا سەرقاڵی بەدواداچوونین بۆ دۆسییەکە و لەلایەن دەزگای ئاسایشیشەوە پێمان راگەیەندراوە کە ناتوانین سۆنیا بەیتوشی بیبینین تاکو ئەو کاتەی دادوەری ئاسایش رەزامەندی دەدات، سەبارەت لەبارەی یەکلاکردنەوەی دۆسییەکەشی بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا دادوەر بیبینێت و دۆسییەکە یەکلایی بکاتەوە، کە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی  چییە و لەسەر چی و بە چ ماددەیەك دەستگیرکراوە".

 



PM:07:15:17/06/2022