ناسنامەی بەرپرسێکی باڵا ئاشکرا کرا کە دوێنێ لە بۆردومانەکەی کەلار کوژرا

ئەمڕۆ شەممە ناسنامەی یەکێک لەو کەسانەی دوێنێ لە هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر کەلار ئەنجامدرا ئاشکراکرا و ناوبراو دامەزرێنەرانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە.

ئەڤین سوید، نوێنەری خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە میانی مەراسیمێک لەبەردەم پزیشکی دادوەری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند" فەرهاد شملی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بۆ چارەسەر ڕووی لە باشوور کردبوو، لەو هێرشەدا شەهیدبوو". 
بەیانی دوێنێ هەینی دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە لە نزیك شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج، کە بەوهۆیەوە چوار كەس کوژران و كەسێكی تریش برینداربوو، هاوکات سەرجەم بەرکەوتوان خه‌ڵكى ڕۆژئاواى كوردستان بوون. 


PM:12:15:18/06/2022