ئاگر لە شوقەیەكی هەولێر كەوتەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرەكەی شوقەكانی mrf لە شاری هەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لەكاتی ڕزگاركردنی دانیشتوانی شوقەكەدا بە میدیاكانی ڕاگەیاند "بەهۆی ئاگرەكەوە كچێكی گەنج گیانی لەدەستداوە كە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانە، زۆر هەوڵدرا ژیانی كچەكە ڕزگار بكرێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی دوكەڵی ئاگرەكە كۆتایی بە ژیانی هاتبوو."   

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد "زۆرینەی دانیشتووانی تاوەرەكە رزگاركران، بەڵام تیمەكان ئەو دەرگایانە دەشكێنن كە نەكراونەتەوە، نەوەك كەسێك لەو شوقانەدا مابن."   



PM:07:48:18/06/2022