چوار حاڵەتی كۆلێرا لە هەولێر تۆماركرا


پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لە پارێزگاكە چوار حاڵەتی كۆلێرا تۆماركراوە و پێنجی دیكەش گومانیان لێدەكرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "چوار تووشبووی كۆلێرایان تۆماركردووە و پێنج كەسی دیكە گومانلێكراون و چاوەڕوانی پشكنینەكانیان دەكەن". 
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "تیمەكانی تەندروستی زیاد دەكرێن، ئامادەكاریی لە نەخۆشخانەكان دەكرێت و پێداویستی پزیشكی دابین دەكرێت".



PM:08:54:19/06/2022