بۆ بەدواداچوونی كۆلێرا وەزیری تەندروستی گەیشتە سلێمانی


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بۆ بەدواداچوونی نەخۆشانی كۆلێرا گەیشتە شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە ڕەوشی نەخۆشیەكانی سكچوونی توند و نەخۆشی كۆلێرای پرسییەوە و وەزیری تەندروستی راسپارد بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی نەخۆشان و گرتنەبەری ڕێكاری توندی ڕێگەگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچوون و كۆلێرا و تەواوی ئادەیی و پاڵپشتی خۆیان و حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی بۆ هەر پێویستیەك لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "بۆیە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە نوێنەرایەتی سەرۆكی حكومەت گەیشتە شاری سلێمانی بۆ بەدواداچوونی ڕێكارەكانی چارەسەری نەخۆشانی سكچوونی توند و كۆلێرا و گرتنەبەری ڕێكارەكانی كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگەگرتن لە تەشەنەكردنی نەخۆشی كۆلێرا و گەیاندنی بڕی زیاتر لە 10 تەن پێداویستی پزیشكی گەیاندرایە شاری سلێمانی".



PM:09:21:19/06/2022