ئاوی سلێمانی: بڵاوبوونەوەی كۆلێرا پەیوەندی بەئاوەوە نییە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان كە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێرا پەیوەندی بە سەرچاوە ئاوییەكانی پارێزگاكەوە نییە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەكۆبونەوەی پارێزگاری سلێمانی‌و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕووبەڕووبونەوەی پەتای كۆلێرا "بەخۆشحاڵیەوە ئاوی سلێمانی دوورە لەهۆكارەكانی تووشبوون بەپەتاكە".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە "لەهەموو تێستە ئەنجامدراوەكانی تەندروستی بۆ پڕۆژەكانی دوكانی یەك‌و دوو، هەروەها سەرچنار‌و تانكیەكانیش، دەركەوت بەكارهێنەران (consumers) پاكن‌و دوور لەهەموو كێشەیەكە".

روونكردنەوەكەی ئاوی سلێمانی لە كاتێكدا چەند حاڵەتێكی كۆلێرا لەهەرێم تۆماركراوە.



PM:11:17:19/06/2022