سەرۆکی حکومەتی بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی ٨٠٠ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بە خەرجکردنی بڕی ٨٠٠ ملیۆن دینار وەک بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی.  

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ حوزەیران، لە ڕگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی ٨٠٠ ملیۆن دینار وەکو بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی."  

وتیشی "ا وەزیری تەندروستی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستی و ئامادەیی و پالپشتیکردنی هەر پێوستیەک بۆ ڕێگریگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا."   

 



PM:01:41:20/06/2022