مەسرور بارزانی داوایەك لە عێراق و هاوپەیمانان دەكات


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەتی فیدڕاڵ و هاوبەشەكانیان دەكەن، بۆ یارمەتیدانی زیاتری پەنابەران یەك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكارییان بكەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەرانەوە لە تویتێكدا رایگەیاندووە "داوا لە حكومەتی فیدڕاڵ و هاوبەشەكانمان دەكەین بۆ یارمەتیدانی زیاتری پەنابەران یەك ملیار و ٥٠٠  ملیۆن دۆلار هاوكاریمان بكەن".
 
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە "توندوتیژی و چەوساندنەوە لە عێراق و سوریا بوە هۆكار كە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان ماڵەكانیان بەجێبهێڵن، زۆربەمان لەهەرێمی كوردستان رۆژانێك لەمەوبەر ئاوارە بوین،
هەر بۆیە كوردستانیش هەمیشە وەك پەناگە دەمێنێتەوە".

ئەمڕۆ ٢٠ی هەموو ساڵێك رۆژی جیهانی پەنابەرانە كە لەلایەن رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانەوە لە ساڵی 1951 وە بە (رۆژی جیهانی پەنابەران) ناسراوە، ئەم رۆژە لەسەرتاسەری جیهان لەلایەن رێكخراوەكانی بەرگریكار لەمافەكانی پەنابەرانەوە بەرز رادەگیریت.

PM:09:31:20/06/2022