بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەكسی لە هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا، کە بە هۆیەوە ڕێگەی سەرەکی نێوان (هەولێر- كۆیە)یان داخست.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەكسی لە هەولێر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
هەربەپێی زانیارییەکان، شۆفێران لە ئێستادا ڕێگەی نێوان (هەولێر- كۆیە)یان داخستووە، بەوتەی شۆفێران پێشتر لە شاری هەولێر چوار بەنزینخانە تایبەت كرابوو بە تاكسی، بەڵام ئێستا سەرجەمیان دراون بە ئۆتۆمبێلی تایبەت، هەروەها كوالێتی بەنزینەکە زۆر خراپە و تووشی زیانی زۆری ماددی كردونەتەوە و فیول پەمپی چەندین ئۆتۆمبێل سوتاوە.