"حزبەكانی دەسەڵات لەبری خزمەتكردنی هاوڵاتیان لە بیری بەرژەوەندی شەخسی و حزبی خۆیاندان"

 دوای ئەوەی كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، پرۆژە یاسایەك لەبەژەوەندی پارتی دەنگی لەسەر دراو فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دەنگی بە پرۆژە یاساكە نەدا.


ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٢ی حوزەیران، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو لە کۆبوونەوەکەدا پرۆژە یاسایەك لەبەژەوەندی پارتی دەنگی لەسەر دراو فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دەنگی پێنەدا. هەر  لەوبارەیەوە، د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "حزبەكانی دەسەڵات لەبری خزمەتكردنی هاوڵاتیانی هەرێم لەبیری بەرژەوەندی شەخسی و حزبی خۆیان و دۆخی هەرێمی كوردستان لە هەموو كەرتەكاندا لە پاشەكشەدایەو ئەوەش شەرمەزارییە بۆ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم كە دەستەوسان وەستاوە".


هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشی کرد،  یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان لە بۆشایی یاساییدایە و دەبوایە هەمواری یاسای نەوت و گاز بۆ ڕاستكردنەوەی كێشەكانی تایبەت بە نەوت و گاز بوایەو لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بوایە كە بەداخەوە هەموارەكە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بەبڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقەوە نیەو پەیوەندی بە پشكی حزبیەوە هەیە.



PM:02:57:22/06/2022