وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی خۆڵبارین راگەیەندرا


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان وادەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ٤٨  كاتژمێری داهاتووی كەش و هەوا ئاشكراكرد.

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ 23- 6- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەگەڵ بونی تۆزێكی سووك ، لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەریەكەی نامێنێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س 
ئاراستەی با /  خۆرهەڵات و باكوری خۆڕهەڵات 
مەودای بینین / ( 7 - 9 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی 24- 6- 2022
كەش/  ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵە هەور .
 پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی ( 1 تــا 2 ) پلە لەناوچە جیاجیاكاندا.
خێرای با /  خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س.
ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە 
مەودای بینین /  ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 38
سڵێمانی : 38
دهۆك  : 36
كەركوك : 41
هەڵەبجە : 40
سۆران  : 38
راپەرین : 39
گەرمیان : 43



AM:11:20:23/06/2022