ئەمشەو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک لە روداوێكی تەقەكردندا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگەیاند" ئەمشەو له گه‌ڕه‌كی حساباتی كه‌ركوك شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له نێوان چوار هاوڵاتی ڕوویدا، کە به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بە فیشەک كوژرا و سێ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربوون".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕووداوەکە کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشكی داد کرا و بریندارەکانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، لە ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.