تیمی بایۆمەتری پارێزگای هەولێر مووچهخۆران ئاگادار دەکاتەوە، کە تۆماری بایۆمەتری لە سبەینێوە تا (٢٠٢٢/٨/١) دەوەستێت.
تیمی بایۆمەتری پارێزگای ههولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" سەرجەم ئەو مووچەخۆرانەی کە تا ئێستا تۆماری بایۆمەتریان نەکردووە و دەیانەوێت سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی تۆماری بایۆمەتری، ئاگاداریان دەکەینەوە لە سبەینێوە، تا ١ی ٨ی ٢٠٢٢ تۆماری بایۆمەتری دەوەستێت بەمەبەستی کارپێکردنی سیستەمی نوێی تۆماری بایۆمەتری".
ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا تیمەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، سەردانی بنکەکانی تۆمار نەکەن تا دوای بەرواری (٢٠٢٢/٨/١)، بەڵام ئهو مووچهخۆرانهى خۆیان تۆماركردووه باركۆدیان بزركردووه دهتوانن سهردانى بانك بكهن.