یەكێتی هێزی بەرەو قادر كەرەم جوڵاند


یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێزی زۆری زرێپۆشی بەرەو ناوچەی قادر كەرەم لە سنوری ناوچەی چەمچەماڵ جوڵاند بەمەبەستی پاراستنی كێڵەی غازی كۆرمۆر.

ئەمشەو یەكێتی هێزێكی زۆری كاتیۆشای لە شاری سلێمانییەوە بۆ ناوچەی قادر كەرەم جوڵاند، ئەوەش لە كاتێكدایە لە ماوەی هەفتەیەكدا سێ جار بە مووشەكی كاتیۆشا هێرشكراوەتە سەر كێڵگەی كۆرمۆر، هەروەها عێراق هێزی جوڵاندووە بۆ ناوچەی نەوجوڵ بەرامبەر قادر كەرەم جوڵاندووە، بەڵام نازانرێت ئامانجی هێزەكەی عێراق چییە.

پێشتر دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم لەڕوی یاساییەوە بۆی نییە نەوت و غازی سروشتی هەناردە بكات، بەڵام بەرپرسانی هەرێمی كوردستان رایانگەیاند، ئەو بڕیارە نایاساییە و جێبەجێی ناكەن.



PM:09:00:25/06/2022