شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین دەست پێدەكات

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە شەپۆلێكی خۆڵبارین لە ناوەراست و خواروی عێراق دەست پێبكات و تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت. 

دەستەی كەشناسی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە چاو رۆژانی پێشوو كەمێك بەرز دەبێتەوە، هەروەها لە ناوچەكانی ناوەراست و خواروی عێراق ئەگەری خۆڵبارین هەیە و پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشووتر كەمێك بەرزدەبنەوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "رۆژی پێنچشەممە ئاسمانی هەرێم و ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق ساماڵ دەبێت. لەناوچەكانی باشوریش خۆڵبارینێكی كەم دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە رۆژانی پێشوو كەمێك بەرز دەبنەوە".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "رۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم و عێراق ساماڵ دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینێكی كەم لە باشوری عێراق و پلەكانی گەرما نزیكن لە هەمان پلەكانی گەرمای رۆژانی پێشوو".



PM:11:12:27/06/2022