هەولێر.. ئەو خوێندكارەی تەقەی لە مامۆستاكەی كرد، مامۆستایەكی دیكەشی كوشت


ئەو خوێندكارەی تەقەی لە راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەدین كرد و ئەو مامۆستایە و پاسەوانێكی كۆلێژەكەی برینداری، مامۆستایەكی دیكەی كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەلاحەدینی بەناوی ئیدریس عیزەت حەمەخان كوشتووە.


بەپێی زانیارییەكان ئەو خوێندكارەی كە ئەم بەیانییە لە كۆلێجی یاسا د.كاوان ئیسماعیل، راگری كۆلێجەكەی و پاسەوانێكی پرسگەی برینداركرد، دواتر مامۆستایەكی كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدینیشیی بەناوی ئیدریس عیزەت، لە ماڵی خۆیدا كوشت، هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو خوێندكارە پێشتر فەسڵكراوە.





AM:10:44:28/06/2022