موقتەدا سەدر هێرشی توندی كردە سەر بەرهەم ساڵح


موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر هێرشی توندی كردە سەر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كە واژۆی لەسەر یاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نەكردووە.  

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا رایگەیاندووە "زۆر زۆر شەرمەزارییە كە بەناو سەرۆك كۆمار (بەرهەم) ڕەتیكردۆتەوە واژۆ بكات لەسەر یاسای (قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل)".  

 هەروەها دەڵێت، "زۆر عەیبە گەلێك سەرۆكەكەیان لەگەڵ ئاسایكردنەوەدا بێت و نانیشتمانی بێت، هەروەها لەگەڵ ڕۆژئاوا یاخود ڕۆژهەڵات بێت، من لە بەردەم خودا و گەلدا بێبەریم لە تاوانەكەی، بەداخم بۆ كاندیدكردنی لە ڕابردوو و داهاتوودا بۆ ئەو پۆستە."  

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كاندیدی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق.




PM:01:10:28/06/2022