له‌ كه‌ركوك یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌ كۆلێرا تۆمار كرا

ئەمڕۆ تەندروستی عێراق تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە نەخۆشی كۆلێرا لە پارێزگای كەركوك راگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوودا، (١٧) حاڵەتی نوێی تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا تۆماركراوە، بەوەش كۆی گشتی توشبوان گەیشتۆتە (٧٦) حاڵەت. 
ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ یەكەم حاڵەتی مردن بە كۆلێرا لە كەركوك تۆماركراوە.


PM:06:48:28/06/2022