چەند وێنەیەکی جیاوازی ئەنجلینا جۆلی و کچەکەی بڵاوکرایەوە

ئەستێرەی جیهانی هۆلیود، ئەنجلینا جولی و کچەکەی چەند وێنەیەکی جیاوازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە. 

ئەنجلینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە، کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی. 

ئەنجیلینا جولی ساڵی ١٩٧٥ لەدایكبووە، ئەكتەرێكی بەناوبانگی هۆڵیوودە كە سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی وەرگرتووە و یەكجار ئۆسكاری وەرگرتووە، ئەنجلینا بەوە ناسراوە كە زۆر كاری خێرخوازی دەكات و چەندین جار پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی كاریگەرترین ژن لە جیهاندا.


PM:02:11:29/06/2022