هەمواری یاسای نەوت و غاز پەسەندكرا

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا، بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای نەوت و گاز پەسەندکرا

ئەمڕۆ ٢٩ی حوزەیران پێنج شەممە، لە پەخشی ڕاستەوخۆی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی ٧٩ پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای نەوت و گاز دەنگی لەسەر درا

ئەوەش لەکاتێکدا، پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان هەمواركردنەوەی ماددەی چوارەمی یاساكە لە خۆدەگرێت كە تایبەتە بە پێكهاتەی ئەنجومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، ژمارەی ئەندامەكانیشی دەبێتە شەش ئەندام، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنەكە و شێوازی دەنگدانیش گۆڕانكاری تێدا دەكرێت. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئۆپۆزسیۆن رەخنەی ئەوە دەگرن کە ئەو یاسایە لە پێناو پارتیدا هەموارکراوەتەوە تا سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بکرێتە ئەندام کە پارتییە، هەروەها ئۆپزسیۆن پێیوایە ئەو یاسایە کە نیشانەی پرسیاری لەسەر دروستبووە بەتایبەتی کە دادگای فیدراڵی عێڕاق ئەو یاسایەی بە ناشەرحی ناوزەد کرد. 



PM:02:29:29/06/2022