بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: ئەمساڵ کێشەی کەم ئاوی دروست نابێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە  دەڵێت "ئەم هاوینە دووچاری کێشەی نەبوونی ئاو نابنەوە ".

 ئەمڕۆ ٢٩ی حوزەیران، چوار شەممە، ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بوونی بڕی ئاوی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی وتی " دڵنیایی دەدەنە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی ئەم هاوینە دووچاری کێشەی کەمی ئاو نابنەوە و بڕی پێویست ئاو بۆ سلێمانی دیاریکراوە".

لەبارەی ئەو گەڕەکانەی ئاویان دەبڕێ وتی  " هەندێک جار بەهۆی کێشەیەکەوە یاخود بەهۆی شکاوییەکەوە لە بۆری و پەمپەکاندا، ئاوی ژمارەیەک گەڕەک دەبڕدرێت دوای چارەسەرکردنی ئەو کێشانەش راستەخۆ ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە".


دەشڵێت "هیچ گۆڕانکارییەک لە خشتەی بەردانەوەی ئاودا نەهاتووە و هەر گەڕەکێک بە گوێرەی کاتی دیاریکراوی خۆی ئاوی بۆ بەردەدرێتەوە".



PM:06:33:29/06/2022